سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: :: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
PNA - كۆمه‌ڵه‌ی هۆلیود بۆ رۆژنامه‌گه‌ری بیانی راگه‌یاند كه فیلمی بابل بۆ حه‌وت خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆبز ده‌ستنیشانكراوه، كه برِیاروایه ل
ه پانزده‌ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو ئه‌م خه‌ڵاتانه دابه‌شده‌كرێت و ئه‌م خه‌ڵاته‌ش قۆناغێكی په‌رِینه‌وه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئۆسكار.
فیلمی ناوبراو له‌ده‌رهێنانی ئه‌لیخاندرۆ گونزالیسی ده‌رهێنه‌ری مه‌كسیكییه، تێیدا هه‌ره‌یه‌ك له ئه‌كته‌ران (براد بیت، ئادریانا بارازا و رینكۆ كیكوتشی) رۆڵی لاوه‌كی تێدا ده‌بینن، له‌خولی ئه‌مجاری خه‌ڵاته‌كانی گۆڵدن گلۆبز بۆ خه‌ڵاتی باشترین فیلمی درامایی و باشترین ده‌رهێنه‌رو باشترین رۆڵی لاوه‌كی ئه‌كته‌رانی و باشترین موزیك و باشترین سیناریۆ ده‌ستنیشانكراوه.
هه‌ریه‌ك له‌فیلمی (بوبی، منداڵانی بچووك، شاژن) و چه‌ند فیلمێكی دیكه به‌شداری له خه‌ڵاته‌كانی گۆڵدن گلۆبز ده‌كه‌ن.
خه‌ڵاته‌كانی گۆڵدن گۆبلز كه كۆمه‌ڵه‌ی هۆلیود بۆ رۆنامه‌گه‌ری بیانی ماوه‌ی شێست و چوار ساڵه ئه‌م خه‌ڵاته دابه‌شده‌كات و به‌دووه‌م خه‌ڵاتی سینه‌مایی دوای خه‌ڵاتی ئۆسكار دێت، زۆرجاریش ده‌بێته پردێك بۆ گه‌یاندنی فیلمه براوه‌كانی ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی ئۆسكار به‌ده‌ستبێنن كه ئه‌كادیمیای هونه‌رو زانسته سینه‌ماییه‌كان ده‌یبه‌خشێته جوانترین و باشترین كاری سینه‌مایی.
